2009/5/30 + mushtak
وێبگه‌ڕێکی نوێ له‌لایه‌ن مایکروسوفته‌وه Bingده‌که‌وێته به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌ر‌ان ، به‌مه‌به‌ستی
ململانێ له‌گه‌ڵ گووگڵدا مایکروست وێبگه‌ڕێکی نوێ ی بڵاوکرده‌وه که‌ده‌بێته وێبگه‌ڕێکی نوێ ی جیهانی و هاوشێوه‌ی گووگڵ سوودی لێوه‌رده‌گیرێت .له ڕۆژی پێنج شه‌مه به‌رواری 29-05-2009 مایکروسفت له به‌شی تکنلۆجی له کاریفورنیا ئه‌م خزمه‌تگوازریه‌ی خسته ڕوو ، مایکروسوفت بۆیه‌که‌م جار له ئه‌مریکا و که‌نه‌دا کاربه‌م وێبگه‌ڕه ده‌کات . هه‌واڵه‌کان وای راده‌گه‌یه‌نن که له‌وووڵاتانه‌ی که له وێبگه‌ڕه‌کانی تر ناڕازین ئه‌م وێبگه‌ڕه‌ی مایکرسوفت جیگری ته‌واو ده‌بێت ،
درێژه‌ی باسه‌که
2009/5/30 + mushtak
له كاتێكدا كه كاتی خستنه‌به‌رده‌ستی ئۆپه‌ریتینگ سیستمی Windows 7 نزیكبووته‌وه، كۆمپاینای گارتنێر كه له بواری ئای تی دا لێكۆڵینه‌وه ده‌كات،
رایگه‌یاند ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ڤیستا هه‌یه، باشتره به خێرای ویندۆزی 7 بخه‌نه جێگه‌ی ئه‌و ئۆپه‌ریتینگ سیسته‌مه.
له راپۆرتێكدا كه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كانی مایكڵ سیلڤه‌ر (Michael Silver)و ستیفن كلینهانس (Stephen Kleynhans)، دوان له پسپۆرانی كۆمپانیای گارتنێر تێدا به‌شداربوون، هاتووه: «ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه ئێستا ئۆپه‌ره‌یتنگ سیستمی ویندۆزی ڤیستا به‌كارده‌هێنن‌و كێشه‌یان له‌گه‌ڵیدا نییه، درێژه به‌كاره‌كه‌یان بده‌ن. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شتان له‌به‌رچاو بێت كه ئێستا زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ڤیستادا هه‌یه، ئێمه‌ش پێشنیاز ده‌كه‌ین كه به خێرایی ئۆپه‌ریتینگ سیته‌مه‌كه‌یان بگۆڕن به Windows 7.«
هه‌ر به‌پێی راپۆرتی گارتنێر، ناوه‌نده‌كانی ITو دامه‌زراوه‌كان ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ڤێرژنی كۆتایی Windows 7 بكه‌وێته به‌رده‌ست، بۆ دانانی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانی خۆیان به‌رنامه‌ڕێژی بكه‌ن‌و نابێ چاوه‌ڕێی خستنه‌به‌رده‌ستی یه‌كه‌مین سێرڤیس پاكی ئه‌و ئۆپه‌ریتینگ سیسته‌مه بكه‌ن.
لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێیه‌كان كه له‌سه‌ر 320 به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕ‌و سیسته‌مه كۆمپیوته‌ره‌ییه‌كان ئه‌نجامدراوه نیشانده‌دات كه گواستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان له وینده‌زی ڤیستاوه بۆ وینده‌وزی 7 ناتوانێت به خێراییه‌وه ئه‌نجامبده‌رێت‌و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو دامه‌زراوه‌كان به گشتی له ویندۆزی 7 دڵنیابن كاتی زیاتری پێویسته.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی Amplitude Researchو به هاوكاری كۆمپانیای Vandyke Software ئه‌نجامدراوه.
له‌دوای خستنه به‌رده‌ستی ویندۆزی ڤیستاو به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایی به‌كارهێنه‌ران له‌و ئۆپه‌ریتینگ سیسته‌مه، مایكرۆسۆفت به خێرای بیری له دروستكردنی ڤێرژنێكی نوێی ویندۆز كرده‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاره ویندۆزی 7 كه ئێستا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه، ئه‌مساڵ بكه‌وێته به‌رده‌ست.
درێژه‌ی باسه‌که